لەبارەى یاسا

لە 1 تەمموز 2018 سوێد یاسایەکى هەیە بۆ تاوانە سێکسیەکان لەسەر بنەماى ئارەزومەندى دامەزڕاوە. هەندێ جار پێى دەڵێن یاساى رێکەوتن (samtyckeslagen). ئەو یاسایە دیاردەکات کە هەر مروڤەک مافى هەیە کونترولى جەستە وژیانى سێکسى خۆى بکات. کردنى سێکس پێویستە بەشێوەکى ئارەزومەندانە بێت، وئەگەرنا تاوانە. 

کردنى سێکس بەشێوەکى ئارەزومەندانە واتاى ئەوەیە ئەو کەسە بڵێت بەلێ بۆ کردنى کارى سێکسى بە قسە یان بە زمانى جەستە. ئەگەر بتەوێت سێکس لەگەڵ کەسەک بکەیت پێویستە لەسەرت بزانى ئایە ئەو کەسە بەدروستى ئەیەوێت ئەو کارە بکات یان نا، بۆ نموونە بەرێگا پسیارکردن.

وهەروەها هەر کەسەک مافى هەیە بۆچوونى خۆى بگورێت لەهەر کاتەک بیەوێت. گرنگ نییە پێشتر چى رویدابوو یان کێ دەستپێشخەرى کردبوو. بەردەوامیدان بە کارى سێکسى لەگەڵ کەسەک کە ئیتر نایەوێت بەشدارى لەو کارەدا بکات تاوانە.

هەر کارەکى سێکسى پێویستە ئارەزومەندانە بێت

کەواتە ئەگەر کەسەک بڵێت بەلێ بۆ جورەکى کارى سێکسى واتاى ئەوە نییە دەلێت بەلێ بۆ هەندێ کارى ترى سێکسیش. بۆیە گرنگە لەهەر هەڵوێستەکى نوێ پسیاربکەى یان بەشێوەکى تر بزانى کەسى بەرامبەر چى دەوێت. ئەگەر کەسەک وتى یان دیاریکرد بۆ نموونە ئەیەوێت سێکس بکات بەرێگاى دەم، واتاى ئەوە نییە ئەیەوێت سێکس بکات بەرێگاى پێشەوەش/ڤه‌جاینا/ناوه‌وه‌ی زێ یان پشتەوەش/كونی قوون. پێویستە هەر کەسەک بڵێت یان دیارى بکات ئەیەوێت بەشدارى لە کارەکى سێکسى نوێ بکات. ئەوە جێبەجێ دەکرێت به‌بێ ڕه‌چاوكردنئەوە کێ دەستپێشخەر بووە.

کردنى سێکس کە هیچ جار ئارەزومەندانە نییە

هەندێ حالەت هەیە ناکرێ بڵێین کەسەک بەشێوەکى ئارەزومەندانە بەشدارى لە کارەکى سێکسى دەکات. لەو حالەتانەى خوارەوە هەمیشە ئەنجامدانى کارەکى سێکسى لەگەڵ کەسەکى تر تاوانە. گرنگ نییە ئەو کەسە بڵێیت یان دیارى بکات ئەوەى دەوێت.

 

  • ئەوەى توشى لێدان/رەفتارى خراب یان تۆندوتیژى یان هەرەشەکردن

ئەگەر کەسەک بەشدارى کارەکى سێکسى ببێت پاش ئەوەى توشى لێدان/رەفتارى خراب یان تۆندوتیژى یان هەرەشەکردن دەبێت. بۆ نموونە ئەگەر تاوانبار لەو کەسە بدات یان بەتوندى بیگرێت. نموونەکى تر ئەگەر تاوانبار هەرەشەى بڵاوکردنى وێنەى رووتى ئەو کەسە بکات.

مەرج نییە ئەو کەسەى تۆندوتیژى یان هەرەشەکردن دەکات هەمان کەس بێت کە کارى سێکسى دەکات بۆ ئەوەى ئەژماربکرێت تاوان. نموونە لەسەر ئەوە، کەسەک خزمەتى سێکسى بکرێت لە کەسەک بەشدارى دەکات چونکە توشى تۆندوتیژى یان هەرەشەکردن بووە یان لەبەر هۆکارى تر بەئارەزوى ئازادى خۆى بەشدارى ناکات.

 

  • هەڵوێستەک مروڤ تێیدا بێ دەسەڵات بێت بەشێوەکى تایبەت

ئەگەر تاوانبار دەرفەت بقوستەوە کەسەکى تر لە هەڵوێستەکى لاواز دابێت بەشێوەکى تایبەت، بۆ نموونە ئەگەر سەرخوش بێ یان لەژێر کاریگەرى کەرستەى هوشبەر بێ، نەخوش بێ، گرفتەکى جەستەیى یان عەقلى هەبێ.

هەروەها ئەکرێ کەسەک هەست بە ترسەکى گەورە بکات. بۆ نموونە لەحالەتى ترسى گەورە ئەکرێ کەسەک ئیفلیج ببێ لەبەر بارودوخەکە، وبەو حالەتە دەڵێن "ترسى بەستێنەر- frozen fright".

 

  • خراب بەکارهێنانى دۆخی وابه‌سته‌یی

ئەگەر تاوانبار بەشێوەکى جددى کارەکى خراب بکات لەگەڵ کەسەک پشتى بەستنى پێ بکات. بۆ نموونە ماموستا وقوتابى یان بەرێوەبەر وفەرمانبەر.

 

لەبارەى تاوانى زەوتکردنى سێکسى ودەستدرێژى سێکسى

ئەنجامدانى سێکس یان ئەنجامدانى کارى سێکسى بەشێوەکى نائارەزومەندانە ئەکرێ بۆ نموونە ئەژماربکرێت تاوانى زەوتکردنى سێکسى یان دەستدرێژى سێکسى. جیاوازى لەنێوان تاوانەکان پەیوەستە بە جورى ئەو کارە سێکسییەى رویداوە.

تاوانى زەوتکردنى سێکسى (våldtäktواتاى ئەوەیە تاوانبار سێکس یان کارەکى ترى سێکسى دەکات ئەکرێ بەراورد بکرێت بە کردنى سێکس لەگەڵ کەسەک کە بەشێوەکى نائارەزومەندانە بەشدارى دەکات. ئەکرێ ئەوە بۆ نموونە کردنى سێکس بێت بەرێگاى پێشەوە/ڤه‌جاینا/ناوه‌وه‌ی زێ یان پشتەوە/كونی قوون یان دەم. هەروەها ئەوە جێبەجێ دەکرێت لەسەر داخلکردنى شتەک یان پەنجە. هەروەها تاوانى زەوتکردنى سێکسى واتاى ئەوەیە ئەندامەکانى زاوزێى تاوانبار وقوربانى بگەنە یەک.

تاوانى دەستدرێژى سێکسى (sexuellt övergreppپەیوەستە بەو کارە سێکسیانەى لەدژى کەسەک ئەنجام دەدرێن کە بەشێوەکى ئارەزومەندانە بەشدارى ناکات بەڵام ئەژمارناکرێن وەک تاوانى زەوتکردنى سێکسى. بۆ نموونە کەسەک نەچاربکرێت دەستپەر بکات یان دەست لە کەسەکى تر بدات ولەهەمان کات دەستپەریش بکات.

دوو تاوانى نوێ

دوو تاوانى نوێ هەن لەناو یاسای نوێ دا: تاوانى زەوتکردنى سێکسى بەرێگاى کەمترخەمى (oaktsam våldtäkt) و تاوانى زەوتکردنى سێکسى بەرێگاى کەمترخەمى (oaktsamt sexuellt övergrepp). وئەو هەلوێستانە جێبەجێ دەکرێن لەسەر ئەوە کەسەى کارەکى سێکسى دەکات هەرچەندە گومانى هەبێت یان پێویستە گومانى هەبووایە کەسى تر نایەوێت ئەو کارە بکات. وبۆیە هەر کەسەک بیەوێت سێکس بکات بەرپرسە بزانێت هەر کەسى ترى بەشدار ئەیەوێت بەشدارى بکات یان نە.

تاوانى سێکسى لەدوورەوە

تاوانى زەوتکردنى سێکسى ودەستدرێژى سێکسى وتاوانى ترى سێکسى ئەکرێ لەدوورەوە ئەنجام بدرێن، بۆ نموونە بەرێگاى تەلیفون یان ئەنترنێت. بۆ نموونە کەسەک کەسەکى تر نەچاربکات کارەکى سێکسى بکات لەبەرامبەر کامیراى وێب.

Lämna sidan direkt Dölj ditt besök